.

ئەمەوێ سوپاستان بکەم بۆ هەموو شتێک کە بۆتان کردووم. من ئافرەتێک بووم نەخۆش بێ شوێن، بی پارە، بێ ئومێد و بێتاقەت لە ژیان کە وام هەست ئەکرد ڕۆژ بە ڕۆژ هەموو شتێک خراپتر دەبێت وە هیچ شوێنێکم شک نەئەبرد بچم بۆی.
بەڵام کاتێ ئێوەم ناسی هەموو شتێ گۆڕا لەژیانم. بەهۆی ئێوەوە هەمیشە وام هەست کردووە بەشێکن لە خێزانی من. زۆر نزیک بوون لێم و یارمەتی دەرم بوون بۆ هەموو شتێک. بۆ کەیسەکەم چیتان لە توانادا بووبێت بۆتان کردوم. وە لە ڕووی نەفسیەوە باش نەبووم و هەموو کات ترسێکی زۆر لە دڵم دابوو، ئێستا هەفتانە کانسلینم هەیە کە زۆر باش بووە بۆم و سودم زۆر لێ بینیوەو تا ئیستاش بەردەوامم . هەفتەی دوو ڕۆژ توانیومە دەرسی زمانی ئینگلیزی بخوێنم و کە زۆر سودم لێ بینیوە.
هەروەها من ئێستا بە هۆی ئێوەوە ژورێکی تایبەت بە خۆم هەیە کە بتوانم لێی بژیم و هەفتانە پارەم هەیە تەواوی ژیانم گۆڕاوە. ئێستا هەست دەکەم کە منیش وەک هەموو مرۆڤێکی نۆرمال ژیانم بەڕێ دەکەم.
زۆر سوپاس بۆ ئەوەی کە هەن، سوپاس بۆ هەموو شتێ کە بۆتان کردوم. هیوادارم هەر بەردەوام بن چونکە دەزانم چەندین ئافرەتی تر هەیە لە من خراپتریش کە پێویستی بە یارمەتی ئێوەیە.

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Scroll to Top